جهیار یاوهر: هێرشهكانی داعش چهند ئامانجێكیان له پشتهوهبوو
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو ھێرشانەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣-٥-٢٠١٦ داعش بۆسەر چەند میحوەرێکی پێشمەرگە دەستیپێکردووە "دوو ئامانجیان لە پشتەوەیە کە ئەوانیش: پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارەکانیانە، بەتایبەت کە لەچەند رۆژی رابردوو لە بەشیر تووشی شکستێکی گەورە بوون".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد ھێرشەکانی داعش لە رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و کەسی خۆکوژ و چەندین جۆری چەکی سوکو قورسەوە کراوە. ئەو، گوتیشی "لەبەر بەردەوامی شەڕەکان ئەنجامی کۆتاییمان بەدەست نەگەیشتوە".
لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٣-٥-٢٠١٦ چەکدارانی داعش لە چەند میحوەرێکی جیاواز: تلسقۆف، بادۆش، گوێڕ، باشیک، خازر و ناوەران ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکانیش بەرپەرچیان دراوەتەوە.
