مه‌سروور بارزانی ده‌ستخۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كان له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كان ده‌كات
"پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان به باشترین هیوای جیهان ده‌مێنێته‌وه بۆ تێکشکاندنی داعش، هه‌روه‌ها پێویسته هاوپه‌یمانی جیهانی پێشمه‌رگه‌كانمان دڵنیا بكاته‌وه، كه له دوژمن پڕ چه‌كتر ده‌بن".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا (مه‌سروور بارزانی) نووسیویه‌تی"ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش، كه پشانیاندا كوردستان به گۆڕستانی تیرۆریستان ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه ده‌كات، كه خۆیان كرده قوربانی كوردستان " پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ئازایه‌ی ئه‌مەریكا ده‌كه‌م، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌هید بوون".
