لەنێو کوژراوانی داعشدا ئەمیری گەورە هەیە

لەنێو کوژراوانی داعشدا ئەمیری گەورە هەیە
ئەمڕۆ پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەی لەگشت میحوەرێکەوە گورزی گورچکبڕی لەداعش وەشاند، هاوکات ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەمیری داعشیش بەدەستی پێشمەرگە کوژران و، لاشەی دەیان داعشیش لە مەیدانی شەڕدا کەوتوون.

قادر قادر، بەرپرسی محیوەری گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات چواری بەیانی، داعش لە چەند میحوەرێکەوە هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی لەسەرجەم محیوەرەکان تێکشاوون بە جۆرێک لە محیوەری تلسقۆف و میحوەری گوێڕ لاشەی داعش لە مەیدانەکەدا کەوتوون کە لەناو کوژراوەکانیاندا ئەمیری گەورەی تێدایە.

دەیشڵێ: " لە ماوەیەکی کەمدا پێشمەرگە توانی تلسقۆف بگرێتەوە و تەواوی ئەو شوێنانە پاک بکاتەوە کە لە سنووری ئەو ناحیەیەدا بەدەست داعشەوەن؛ لە سنووری گوێڕیشدا ئەمڕۆ چەندین هێرشی داعشمان تێکشاندووە کە بەشێکیان چەکی قورسیان پێ بوو بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوو کە سەرجەمیان لەناو براوون".

ئاماژەیشی دا، داعش دڵنیادەکەنەوە لەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگە و بارەگاکانی لە بەرەکانی جەنگ بەهێز دەکات و بەپیشتوانی پێشمەرگە شوێنی دیکەش ماوە دەبێت ئازادبکرێنەوە.







KDP
Top