گەنجانی خورماتوو لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێن
لەراگەیەندراوەکەدا، کە سەرجەم ئەو کەسانەی ئارەزوی دامەزراندن دەکەن لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ بەشەکانی پۆلیسی خۆجێیی، پۆلیسی پاسەوانی بیناکان و پۆلیسی فریاکەوتن و تەمەنیان لەنێوان 18 ـ 35 ساڵدایە، دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە پرۆسەی ناو تۆمارکردنەکە لە رۆژی سێشەممە 3ـی ئایاری 2016 دەست پێدەکات و تەنھا گەنجانی کورد دەگرێتەوە ”بۆ راگرتنی ھاوسەنگیی ھێز لەو بەشانەدا، کە رێژەی کورد تێیاندا لەنەتەوەکانی دیکە کەمترە".
پێویستییەکان بۆ بوون بە پۆلیس لە خورماتوو:
ئەو کەسانەی دەیانەوێ ببن بە پۆلیس، پێویستە ئەم خاڵانە رەچاو بکەن و سەردانی قایمقامییەتی خورماتوو بکەن، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
1ـ فۆرمی خۆراک.
2ـ ناسنامەی باری کەسێتی.
3ـ رەگەزنامەی عێراقی.
4ـ کارتی زانیاری.
5ـ شەش وێنەی مامەڵە.
6ـ بڕوانامەی مۆردار (تەسدیق کراو)و لانیکەم دەبێت بڕوانامەی شەشی سەرەتایی بێت.
باسنیوز
