پێشمەرگە، بڕبڕەی پشتی داعشی شکاند

پێشمەرگە، بڕبڕەی پشتی داعشی شکاند
بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێ، سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر گەورە بوو بە ئاستێک کە لەچەندین محیوەردا هێرشی داعش تێکشكێندراوە کە ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لێ کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش لە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانیان تەقێندراونەتەوە.


(حەمید ئەفەندی)، فەرماندەی هێزی پیشمەرگە و بەرپرسی محیوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە و لە چەندین میحوەردا، داعشیان تێکشاندووە بە جۆرێک ئەمڕۆ داعش لە محیوەری گویر، تلسقۆف و باشیک هێرشی کردووە، بەڵام سەرجەمیان بەتێکشاوی گەڕاونەتەوە.

دەیشڵێ: "ژمارەیەکی یەکجار زۆری داعش کوژراوە و، بە تاکتیکی نوێوە توانیومانە گەمارۆی داعش بدەین و بڕبرەی پشتیان بشکێنین".

ئەوەشی خستەروو: هێرشەکانی داعش بۆ تۆڵەکردنەوە و بەرزکردنەوەی ورەی داڕووخاویانە.





KDP
Top