تلسقۆف كۆنتڕۆڵ كرایەوە..دەیان لاشەی داعش لە کۆڵانەکان کەوتوون
(ڕۆمیۆ هەكاری) سەرپەرشتیاری هێزی پاراستنی مەسیحییەكان لە دەشتی نەینەوا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بە دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژكراو هاتن بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لەو ناوچانە بكەنەوە، ئەوە بوو لە سەرەتای شەڕەكە توانیان بێنەوە ناو شارەكە، بەلاَم هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی دەشتی نەینەوا كە دوو ساڵە لەوێن، لێیان هاتنە دەست و توانیان كەمێك پێش ئێستا شارۆچكەی تلسقۆف بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵبكەنەوە و ئێستایش هێزی پێشمەرگە بە دوای داعش كەوتووە، بۆ ئەوەی هیچیان بەسەلامەتی دەرنەچن، بۆیە ئێستا تەنیا دەنگی تەقە دەبیسترێت ئەگەرنا شارەكە بە تەواوەتی كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە.
گوتیشی: لەو شەڕەدا داعش زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەركەوتووە كە بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ تیرۆریست كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە، كە كەلەخی زۆر لە تیرۆریستان لە كۆڵانەكانی تلسقۆف كەوتوونە.
KDP
