سایتی كۆنگرێسی ئەمریكا: كوردەكان بنەمای پێویستیان بۆ بەدەوڵەتبوون هەیە
لە ڕاپۆرتێكدا كە سایتی هێڵ سەر بە كۆنگرێسی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە، جیم هانسۆن نووسەری ئەمریكی ئاماژە بە بارودۆخی سیاسی و ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكات و پێشنیار دەكات حكومەتی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە عێراق، ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر پڕۆژەی دابەشبوونی عێراق بەسەر سێ دەوڵەتی سەربەخۆی كورد و سوننە و شیعەدا.
بە وتەی ئەو نووسەرە، كورد لەئێستادا خاوەنی بنەمای پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، هەروەها دەڵێت، شیعەكانیش لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت، بۆیە بەپێویستی دەزانێت، ئەمریكا هاوكاریی لایەنە سوننەكانی عێراق بكات بۆ یەكگرتنەوەیان و دامەزراندنی هەرێمی سوننە.
ZNA
