میرخان: پێشمەرگە بە دوای داعشەوەن.. چەند تەرمێكیشیان پێ جێهێشتوون

میرخان: پێشمەرگە بە دوای داعشەوەن.. چەند تەرمێكیشیان پێ جێهێشتوون
جێگری سەرپەرشتیاری هەردوو میحوەری مەخمور و گوێڕ ڕایگەیاند، لە میحوەری گوێڕ هێزی پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاندووە و زیانی زۆری پێ گەیاندوون، لە ئێستایشدا تیرۆریستان ڕادەكەن و هێزی پێشمەرگە بە دوایانەوەن.

(د. ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، لە ئێستادا داعش شكاون و ڕادەكەن و هێزەكانی ئێمەیش بەدواوەیانن، هێرشەكەیش پێچەوانە بووەتەوە لە لێواری ڕووبار تیرۆریستان ڕاو دەنێن".

(میرخان) گوتیشی، لەو شەڕەدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون و لە ئێستادا دوو تەرمی تیرۆریستانی داعش لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەدان و، رەنگە دواتریش بە ڕوونی دیار بێت چەند تیرۆریست كوژراون.








KDP
Top