بەڕێوەبەری كۆچبەران، 13 هەزار ئاوارە لە سۆرانن.. هاوكارییان دەكرێت تا بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەری كۆچبەران، 13 هەزار ئاوارە لە سۆرانن.. هاوكارییان دەكرێت تا بگەڕێنەوە
زیاتر لە 4 هەزار و 250 خێزانی ئاوارە، كە ژمارەیان لە 13 هەزار كەس زیاترە، لە دەڤەری سۆرانن، دوای ئازادكردنی هەندێك ناوچەیش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، زیاتر لە هەزار و 500 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كە هەر ئاوارەیەك بگەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلی بۆ دەگیرێت و بۆ ماوەی 4 مانگ كەلوپەلی خۆراك و چەند كەلوپەلێكی دیكەی پێ دەدرێت.

(عەباس ئەمیر)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:"4250 خێزانی ئاوارە كە ژمارەیان نزیك بووەتەوە لە 13 هەزار كەس، لە هەر چوار شارۆچكەكانی سۆران، مێرگەسوور، چۆمان و رواندز هەن، بەڵام زیاتر لە ڕواندز و سۆرانن".

(ئەمیر) گوتیشی: "دوای ئازادكردنی هەندێك ناوچە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، زیاتر لە هەزار و 500 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كە تەنیا ئەمڕۆ 13 خێزان گەڕاونەتەوە، بەردەوامیش هانی ئاوارەكان دەدەین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كە هەر ئاوارەیەك بگەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلی بۆ دەگیرێت و بۆ ماوەی 4 مانگ كەلوپەلی خۆراك و چەند كەلوپەلێكی دیكەی بەسەردا دابەش دەكرێت، ئەوەیش هۆكارێكە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان".






KDP
Top