داوای کۆبوونەوە لە بارزانی دەکرێت

داوای کۆبوونەوە لە بارزانی دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا، دەبێت بەرچاوڕوونی بە سەرجەم فراکسیۆنەکان بدرێت، بۆ ئەمەش دەبێت کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3\5\2016، ڕێناس جانۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “داوا لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، پێش گەڕانەوەی فراکسیۆنەکان بۆ بەغدا، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بکەن، چونکە تائێستا ئەوەی کردوومانە، جێبەجێکردنی ئەرکی سەرشانمان بووە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە 65 نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دان و پێش گەڕانەوەیان بۆ بەغدا، پێویستییان بە بەرچاوڕوونی هەیە، تاوەکوو بزانن چی بکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی دووپات کردەوە: “بارزانی بەشێوەیەکی رەها باوەڕی بەعێراقی ئێستا نەماوە، بەڵام بۆ ئەم قۆناغە، پێویستە لەگەڵ بەغدا هەندێک شت هەیە، بیبڕێنینەوە”.






باسنیوز
Top