داوای یاسایی لەسەر هەشت وەبەرهێن تۆماركراوە
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی روودا)ی راگەیاند: "داوای یاساییمان لەسەر هەشت وەبەرهێنی سنووری هەولێر تۆماركردووە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ لەو وەبەرهێنانە دەركراوە، ئەوانەی فەرمانی دەستگیركردنیشیان بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەوەی لەناو هەرێمی كوردستاندا نین، بۆیە تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراون".
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر باسی لەوەشكرد: "زۆربەی ئەو وەبەرهێنانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركردوون، لەبواری وەبەرهێنانی خانووبەرە كاریان كردووە و زۆرینەی ئەوانەش پابەند نەبوون بەو بەڵێنانەی لەكاتی گرێبەستدا بەكڕیارەكانیانداوە، یاخود ئامادە نین پابەندی ئەو نرخە بن كە بۆیان دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری پرۆژەكان".
لەپارێزگای هەولێر 83پرۆژەی وەبەرهێنانی خانوبەرە هەیە، بەگوتەی سامان عارەب،10 پرۆژەیان كێشە و كەم و كوڕییان هەیە.
