گه‌رمیان؛ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ١٥٧٠ منداڵی بێ‌باوک ده‌کات
ئه‌مڕۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ھاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه که تایبه‌ته به ھاوکاریکردنی منداڵانی بێ‌باوک له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ستکرا به دابه‌شکردنی ھاوکاری منداڵانی بێ‌باوک به‌سه‌ر ١٥٧٠ئازیز و بڕی ٦٧٢ههزار ٩٦٤دۆلاریان به‌سه‌ردا دابه‌شکرد. پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی ھاوکارییه‌کانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر منداڵانی بێ‌باوک (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی کوردستان به ھاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی دابه‌ش ده‌کرێت و له‌چوارچێوه‌ی ھه‌ڵمه‌تێکدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان ده‌گرێته‌وه‌و تیایدا ده‌ست به دابه‌شکردنی ھاوکارییه‌کان ده‌کرێت، ھاوکات تیمه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ھاوکارییان به‌سه‌ر ١٥٤ منداڵی بێ‌باوک (ئازیزی)ی ئه‌و شاره‌دا دابه‌شکرد، ھه‌روه‌ھا له شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ده‌ستکرا به دابه‌شکردنی ھاوکارییه‌که و تیایدا له که‌رکووک ٢٢١ منداڵ و له چه‌مچه‌ماڵ ٣٠٤ منداڵی بێ‌باوک و داقوق ٢٩ منداڵ و دوزخورماتو ٦٤ منداڵی بێ‌باوک سودمه‌ندبوون، ھاوکات ھه‌ڵمه‌ته‌ی دابه‌شکردنه‌که به‌رده‌وامی ھه‌یه و تیایدا له شاری که‌لار ٤٨٤ منداڵی بێ‌باوک و کفری ١١٢ منداڵ و خانه‌قین ١٥٤ منداڵ و له مه‌نده‌لی ٣٩ منداڵی بێ‌باوک له پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان سوودمه‌ندبوون.
پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، پرۆژه‌یه‌کی به‌رده‌وامه‌و زیاتر له شه‌ش ساڵه به به‌رده‌وامی ھاوکاری به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا دابه‌ش ده‌کات که له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌که‌دا له‌سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی کوردستان ناویان تۆمارکراوه‌و ته‌مه‌نیان له‌ژێر ١٨ ساڵیه‌وه‌ن.
