پێنجشەممەی دابێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆ دەبێتەوە

 پێنجشەممەی دابێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەتەوە و، وا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی دابێ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆ ببنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەلی حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆ ببنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە دیار نییە کە باسی چی دەکەن."

(عەلی حوسێن) گوتیشی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان بووە؛ پێنجشەممەی دابێتەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ساز دەدرێت.
Top