مەکتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان لە کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان لە کۆبوونەوەدایە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و دواپێشهاتەکانی عێراق و کوردستان تەوەرەی گفتووگۆکەیان دەبێت.



ئەمرۆ (2\5\2016)، بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە دەستی پێکرد، بەپێی قسەی راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئامانج لە کۆبوونەوەکە پرسی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و بابەتی داعش دەبێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەش پێشنیاری دەزگاکانی پارتی بخرێتە ڕوو و راپۆرتی شەش مانگی حزبی بخوێنرێتەوە.
Top