ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی تاوتوێ دەکات
بڕیارە رۆژی دووشەممە 2ـی ئایاری 2016، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.
رۆژی یەکشەممە نووری عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە وێڕای قەیرانی دارایی، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی بۆ دەست پێکردنەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هاووڵاتییان و فەرمانبەراندا دەکات و ”رێنمایی نوێ و گشتگیر“ دەردەکات“.
هەروەک چاوەڕێ دەکرێت ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و داگیرکردنی ناوچەی سەوز لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر دەرکردن و سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتار و نوێنەرانی کورد بکات و هەڵوێستی فەرمیی خۆی رابگەیەنێت.
باسنيوز
