د. ئاراس حەسۆ میرخان: داعش سێ رۆژە نەیانتوانیوە نزیك ببنەوە.. ئه‌مشه‌ویش پێشمەرگە تێكى شكاند

د. ئاراس حەسۆ میرخان: داعش سێ رۆژە نەیانتوانیوە نزیك ببنەوە.. ئه‌مشه‌ویش پێشمەرگە تێكى شكاند
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور رایدەگەیێنێت، تیرۆریستانی داعش بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خۆیان و زیانگەیاندن بە هێزەكانی پێشمەرگە هێرش دەكەن و، بۆ ماوەی سێ رۆژە لە میحوەری گوێڕ هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش دەدەنەوە و تێكیان دەشكێنن.

(د. ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "درەنگانی دوێنێ شەو، تیرۆریستانی داعش لە گوندی ئەبوشیتەی میحوەری گوێڕ، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە كە ماوەی سێ رۆژە بە شێوەی مەفرەزە هێرش دەكەن، بەڵام وەڵامێكی توندیان دەدرێتەوە و، هێرشەكانیان لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانمانەوە تێك دەشكێندرێن".

(میرخان) دەیشڵێت، تیرۆریستانی داعش ئەو هێرشانەیان بۆ ئەوەیە تا نیشانی بدەن كە ماون، بەڵام زۆر بە ئاشكرا دیارە كە چەند لاواز بوونە و، هێرش و مەفرەزەكانیان بێتواناییەكی زۆریان پێوە دیارە و، بۆ ئەوەیانە تا هێزەكانی پێشمەرگە بشڵەژێنن و ماندوویان بكەن، یاخود زیانیان پێ بگەیێنن، نەك بۆ گرتنی شوێنەكان،‌ ئەگەرنا ماوەی سێ رۆژە هێرش دەكەن و نەیاتوانیوە لە هیچ سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە نزیك ببنەوە.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور زیاتر گوتی: "ئەوەی تا ئێستا زانیومانە، شەش تیرۆریستی داعش كوژراون".




KDP
Top