هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان تۆیۆتا پریۆسی نوێترین بەرهەمی خۆی له هه‌رێمی كوردستان نمایش دەکات
تۆیۆتا پریۆسی نوێ له هه‌موو شتێك‌دا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی و بازرگانان و ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان له نێویاندا فۆمیۆ ئایوا باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، كۆمپانیای تۆیۆتا له شاری هه‌ولێر له ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگدا ئۆتۆمبیلی جۆری پریۆس - ی نوێ له هه‌موو شتێك‌دا خسته بازاڕه‌وه. ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین نمایشی جۆراوجۆری له خۆ گرت ، له نێویاندا نمایشكردنی ئۆتۆمبیلی پریۆسی نوێ له هه‌موو شتێك‌دا هاوكات و هاوشێوه‌ی سه‌رتاپای وڵاتانی جیهان.
خستنه بازاڕی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبیله له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه یه‌كێكه له بازاڕه به تواناكانی ئۆتۆمبیل به تایبه‌تی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ كه كۆمپانیای تۆیۆتا هه‌میشه له‌و هه‌وڵه‌دایه كه كڕیارانی خۆی به نوێترین و به تواناترین ئۆتۆمبیل شاد بكات.
تۆیۆتا پریۆس یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی ئۆتۆمۆبیل كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ره و ئێستا له 40 وڵاتانای جیهاندا ده‌فرۆشرێت.
پریۆس دیمه‌نێكی جوانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه و به ناوه‌وه‌ی رێكیش به ناوبانگه و ئه‌دایه‌كی پێشكه‌وتووی لێخوڕینی هه‌یه وا له شوفێر ده‌كات چێژێكی تایبه‌تی لێوه‌ربگرێت.
پریۆس به‌وه ناسراوه كه ئۆتۆمبیلێكی ئابووری و پڕ سه‌لامه‌تییه بۆ جاری شه‌شه‌م له به‌ریتانایا به پشتبه‌ستووترین ئۆتۆمۆبیل هه‌ڵبژێردراوه.
تۆیۆتا پریۆس دوو مه‌كینه له خۆ ده‌گرێت. یه‌كێكیان مه‌كینه‌ی به‌نزینه به قه‌باره‌ی 1.8 لیتر و به هێزی 98 ئه‌سپ. مه‌كینه‌ی دووه‌میان كاره‌باییه و به هێزی 36 ئه‌سپه به‌م جۆره كۆی هێزی ئۆتۆمۆبیله‌كه 134 ئه‌سپه. هه‌روه‌ها پریۆس كۆمه‌ڵێك باتری ئایۆنی لیسیۆم له خۆ ده‌گرێت كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌یه له كاتی كاركردنی مه‌كینه‌ی به‌نزینه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌كینه‌كه به هۆی نه‌بوونی به‌نزین له كار كه‌وت یاخود بۆ كه‌مسه‌رفركردنی به‌نزین، مه‌كینه‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌وێته كار، كه‌واته گۆرینی مه‌كینه‌ی به‌نزین بۆ مه‌كینه‌ی كاره‌با هیچ دوگمه‌یه‌ك به‌كار ناهێندرێت و به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌گۆڕدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌ت بیه‌وێ ئه‌م جۆره ئۆتۆمۆبیله به‌كار بهێنێت، ئه‌وا له خه‌رجییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
