ئێستا... داعش هێرشیكردە سەر گوندی ئەبوشیتە لە میحوەری گوێر

ئێستا... داعش هێرشیكردە سەر گوندی ئەبوشیتە لە میحوەری گوێر
قادر قادر، بەرپرسی میحوەری گوێڕ بە رووداوی راگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان بۆ سەر گوندی ئەبوشیتە ئەنجامداوە.

بەرپرسی میحوەری گوێری ھێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند، چەکدارانی داعش لە گوندی ئەبوشیتە ھێرشیان کردووە و بەوھۆیەوە شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش روویداوە.

قادر قادر، بەرپرسی میحوەری گوێری ھێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند، چەکدارانی داعش لە گوندی ئەبوشیتە ھێرشیان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەست پێکردووە، ھێزەکانی پێشمەرگە وەڵامیان داونەتەوە و شەڕ لەنێوان ھەردوو لادا روویداوە.

قادر قادر گوتیشی "بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەکانمان کە لە گوندی ئەبوشیتە پێم گەیشتووە چەکدارانی داعش ھەوڵیانداوە لە ئاوەکە بپەڕنەوە، بەڵام نەیانتوانیوە زیاتر پێشڕەوی بکەن. چونکە ھێزەکانی پێشمەرگە بەریان پێگرتوون و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. بەڵام خۆشبەختانە شەھید و بریندار نییە".
Top