قایمقامى دوزخورماتوو بڕیارێك ده‌رده‌كات
محمد فایەق به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قایمقامیه‌تى خورماتوو راگه‌یاند "له‌سه‌ر فه‌رمانى ئیدارى قه‌زاكه و قایمقامى خورماتوو بڕیار درا سبه‌ى ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى قه‌زاى خورماتوو ده‌ست پێبكاته‌وه".
محمد فایەق گوتیشى دڵنیایی ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى خورماتوو كه‌وا ڕێوشوێونى ئه‌منى توند له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى خورماتووه‌وه گیراوه‌ته به‌ر به‌تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى كه گرژى و ئاڵۆزى روویانداوە.
به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قایمقامیه‌تى خورماتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "ئێستە هێزێكى هاوبه‌شى حه‌شدى شه‌عبی و پێشمه‌رگه له‌نێو قه‌زاكه هه‌ن، به‌تایبه‌تى له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ى خورماتوو و قوتابخانه‌كان".
به‌هۆى شه‌ڕى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبی له خورماتوو ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ده‌وامى ئاسایی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى خورماتوو راگیراون و دواى رێكه‌وتنى نێوان كورد و حه‌شدى شه‌عبی، بریار درا سبه‌ى ده‌وامى فه‌رمى ده‌ست پێبكاته‌وه.
