ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
د. نووری عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕیارە سبهى دووشەممە 2/5/2015، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ساز بكات و زۆرینەی كاتەكەشی بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسە داراییەكان تەرخان دەكرێت”. گوتیشی: “لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ داڕشتنی ڕێنماییەكی نوێ و گشتگیر بە مەبەستی تەرخانكردنی زەوی بۆ سەرجەم سوودمەند نەبووان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت".
نووری عوسمان ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد کە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، قسە لەسەر پرسە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران دەکرێت، هاوکات بە وردی باس لە نەخشەی حکوومەت بۆ زیادکردنی داهات و باشترکردنی ڕەوشی گوزەرانی خەڵک دەکرێت.
