سه‌ربه‌ست تڕوانشی: 41 داعش كوژراون.. خه‌ڵك باوه‌ڕى پێیان نه‌ماوه
(سه‌ربه‌ست تڕوانشی) به‌رپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش بۆردوومانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه‌ش به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه و گونده‌كانی ( شه‌لالات، عومه‌ر قامچی، خورسه‌بات و دێركێ) له به‌یانییه‌وه تا ئێواره بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامدا زیاتر له 30 تیرۆرست كوژران و زیانێكی زۆری ماددیشیان به‌ر كه‌وتووه.
(تڕوانشی) گوتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌یانی جارێكی دیكه چه‌ند گولله تۆپێكیان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران كرد، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌موو جارێك وه‌ڵامی دانه‌وه و 11 تیرۆریستیش له فازلیه كوژران، خۆشبه‌ختانه‌ش ڕه‌وشی تیرۆرستانی داعش‌یش رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆژانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بنكه و باره‌گاكانی ئه‌وان بۆردومان ده‌كات و زیانێكی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێشتریش له‌گه‌ڵیان بووه، ئێستا باوه‌ڕى پێیان نه‌ماوه و رۆژانه دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌رپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران ده‌شڵێت، سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زۆر باشه‌و و هێزی پێشمه‌رگه به باوه‌ڕه‌وه شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ده‌كات، بۆیه وره‌ی پێشمه‌رگه زۆر به‌رزه و بۆ هه‌ر ڕووبهڕووبوونهوهیهكیش له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشی دایه".
