سلێمانی.... ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری منداڵانی بێباوك ده‌كات
رۆژی 28.4.2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵانی بێباوك له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی هاوكاری منداڵانی بێباوك به‌سه‌ر (1261) ئازیز و بڕی (515326) دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرد.
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر منداڵانی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی دابه‌ش ده‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و تیایدا ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت، سه‌ره‌تا له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و تیایدا (1988) منداڵی بێباوك (ئازیز) ی گرته‌وه‌و بڕی (1003365) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرا، هاوكات له‌شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر (1261) ئازیز و بڕی (515326) دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان پێده‌درێت
شایانی باسه، پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، پرۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و زیاتر له شه‌ش ساڵه به به‌رده‌وامی هاوكاری به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناویان تۆماركراوه‌و ته‌مه‌نیان له‌ژێر 18 ساڵیه‌وه‌ن.
ZNA
