بەپەلە....عه‌بادی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه: به‌غدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه
"حه‌یده‌ر عه‌بادی" له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌غدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و، داوایشی له‌خۆپیشانده‌ران كرد كه له‌ناوچه‌ی ته‌رخانكراوی مۆڵه‌ت پێدراو، خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌بادی داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد كه‌له‌شوێنی تایبه‌تی مۆڵه‌تدراودا خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
هه‌روه‌ها عه‌بادی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: " داوا ده‌كه‌م پارێزگاری بكه‌ن له موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌و، سروشتی ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كانیش بپارێزن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ زانیارییه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هاتنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، عه‌بادی به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌غدای به‌جێهێشت. هه‌موو دۆكیۆمێنت و نوسراوه گرنگه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
ئه‌مڕۆ بارودۆخی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داڕووخا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران په‌رله‌مانی عێراقیان داگیركرد‌و، سه‌رله‌ئیواره‌ش توانییان بچنه ناو بیانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌و، چه‌ند هۆڵێكیان لێ داگیركرد.
باسنيوز
