به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان
سیروان سیرینی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی : " دوای داگیركردنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستاندا و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر".
گوتیشی: " ئه‌و فڕۆكه تایبه‌ته به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا نێردرا و ئێمه‌ی به‌سه‌لامه‌تی گواسته‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان".
پێشووتریش عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد هێشتا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدان و له‌هه‌وڵی ده‌ستخستنی فڕۆكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
باس‌نیوز
