پێشمه‌رگه، سه‌دا 70ى گوندى به‌شیر و چه‌ند گوندێكی تری ڕزگار كردوون
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى راگەیاند: "ده‌توانم بڵێم 70 له‌سه‌دی گوندى به‌شیر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراوه، هه‌ندێك شه‌ڕ ماوه، به‌ڵام سێ شوێنى گرینگ هه‌ن كه له بن ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان كه نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى پۆلیس و قوتابخانه‌ن. ئه‌و شوێنه‌ى تیرۆریستانى داعش كه گوندى به‌شیره، ببووه مۆڵگه‌ى ئه‌وان و، هه‌ر له‌وێوه پیلان و به‌رنامه‌یان داده‌نا بۆ كاره تیرۆرستییه‌كانیان و هێرشكردنه سه‌ر هه‌ندێك شوێنى تر، هه‌ڵبه‌ته له‌م هێرشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌و شوێنانه‌یان له‌ژێر ده‌ست ده‌رهێنراون. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له‌م هێرشه‌دا چه‌ند گوندێكى تریش له ده‌ورووبه‌رى كه‌ركووك ئازاد كران".
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "تیرۆریستانى داعش سوودیان له ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراو وه‌رگرتووه، له به‌یانییه‌وه سێ خۆكوژ به سێ ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراوه‌وه خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زه‌ره‌ر و زیانى واى نه‌بووه و، هێزى پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى باشیان به‌ده‌ست هێناوه، له به‌رانبه‌ریشدا تیرۆریستانى داعش كوژراو برینداریان هه‌یه و لاشه‌یشیان پێ جێ هێڵدراوه.
به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك هه‌روه‌ها گوتی: "پیشڕه‌وییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامى هه‌یه، تا ئێستا ئه‌و ئامانجانه‌ى هه‌بووه له ده‌ورووبه‌رى به‌شیر و ناوه‌وه‌ى، به‌ده‌ست هاتووه و له ماوه‌ى داهاتووش ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ى ماوه.''
KDP
