داعش ھێرشدەکاتە سەر میحوەری گوێر

 داعش ھێرشدەکاتە سەر میحوەری گوێر
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر- مەخمووری پێشمەرگە رایگەیاند، چەکدارانی داعش ھێرشیان لە میحوەری گوێڕ دەستپێکردووە، ھێزەکانی پێشمەگەش وەڵامیان دەدەنەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر- مەخمووری پێشمەرگە راگەیاند "چەکدارانی داعش ھێرشیان بۆسەر گوندی ئەبوشیتە لە میحوەری گوێر دەستپێکردووە".

سیروان بارزانی گوتیشی "ھێرشەکە لەکاتێکدایە کە کاژێر 4:00ی شەممە 30-4-2016 ھێرشیان کردبوو، دیسان جارێکی دیکە ھێرشیان دەست پێکردووەتەوە، دەستیان بە تەقە کردن کردووە، ھێزەکانی پێشمەرگەش وەڵامیان دەدەنەوە".

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر- مەخمووری پێشمەرگە، گوتیشی "داعش پێشڕەوی نەکردووە، بەڵکو تەنیا ھێرشی دەستپێکردووە".
Top