کەمال کەرکووکی: دوای ئازادکردنەوەی بەشیر پێویست ناکات حەشدی شەعبی لە کەرکووک بمێنێتەوە
د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ڕاگەیاند: ”لە دوای ئازادکردنەوەی گوندی بەشیر، پێویست ناکات حەشدی شەعبی لە ناوچەکە بمێننەوە و پێویستە بڕۆن، چونکە ئێستا 2 ملیۆن و 400 هەزار ئاواەی عەرەب لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کراوە و پێشمەرگە پارێزگارییان لێ دەکات. گوتیشی: “پێشمەرگە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە کوردستانین و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دان، لە مەترسیی داعش پاراستووە و بەوپەڕی متمانە و بەبێ جیاوازی، پێکهاتەکانی (کورد، عەرەب، تورکمان، کلدان و سریان و ئاشووری، ئەرمەنی، سابیئەی مەندائی و ...هتد)
کەمال کەرکووکی ئەوەشی دووپات کردەوە: ”ئەم ھەڵوێستە پاکانەی کورد و پێشمەرگە بەرامبەر بە نەتەوە و ئایین و مەزھەبەکان زۆر بە ڕوونی دیارن. ئیتر چ پێویست دەکات حەشدی شەعبی لە خورماتوو بێت و بۆ چی؟ لە ئاژاوە و فیتنە و بێ تاوان بە کوشتدان زیاتر چی لێ دەکەوێتەوە؟“.
سەعات 6ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30\4\2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندی بەشیر دەست پێ کرد و ئێستاش چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیان لەناو گوندەکە گەمارۆ داوە.
