پێشمه‌رگه چووه ناو گوندی به‌شیره‌وه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان ده‌كه‌ن
به‌پێی سێ سه‌رچاوه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له به‌شیر، هێزێكی پێشمه‌رگه به‌ته‌نیا چوونه‌ته ناو گوندهكهوهو له‌ئێستاشدا شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا.
نه‌قیب دلێر، یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كات راگه‌یاند "هێزێكی بهرگریو فریاكه‌وتن چوونه‌ته ناو گونده‌كه‌وه، ئێستاش سه‌رقاڵی شه‌ڕی كۆڵان بهكۆڵانین".
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی به‌شیره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تائێستا ته‌نیا چوار برینداریان هه‌یه وه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش كوژراون.
وتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نایانه‌وێت په‌له بكه‌ن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ناو گوندی به‌شیر، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌كه بۆمبڕێژكراوهو به وریاییه‌وه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن قوربانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه".
هێرشه‌كه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شیر به‌ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام به‌وته‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، حه‌شد به‌پێی پێویست رۆڵی خۆیان نه‌بینیووه له‌و شه‌ڕه‌دا.
هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی چه‌كدارانی حه‌شدی شهعبیو سوپای عیراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ سه‌ر گوندی به‌شیرو ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكرد، له‌ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ پێكدادان به‌رده‌وامی هه‌یه.
خه‌ندان
