دكتۆر عەرەفات: خەڵک و لایەنگرانی سەدر هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمان

 دكتۆر عەرەفات: خەڵک و لایەنگرانی سەدر هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمان
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ سایتی گۆڤاری گوڵان دكتۆر عەرەفات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: خەڵک و لایەنگرانی سەدر هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمان و بینایەی پەرلەمانی عێراقەوە، بۆیە ئێستا تاکە هێزێک لە پەرلەمانی عێراق بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئاگاداری هێزەکەمان کردووەتەوە کە ئاگایان لە خۆیان بێت و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەترسی دەکرێت، ژمارەیەکی یەکجار زۆرتری خۆپیشاندەران بگەنە ناوچەی سەوز، بۆیە دەرگا سەرەکییەکانی ناوچەی سەوز داخراوە و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشێکیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا ماونەتەوە، بەشێکیشیان بۆ ناوچەیەکی ئارام لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەگوازرێنەوە.
Top