حوسێن یەزدانپەنا: داعش لە بەرامبەر پێشمەرگە شکستی هێناوە و پەنای بۆ شەڕی ڕاگەیاندن بردووە

حوسێن یەزدانپەنا: داعش لە بەرامبەر پێشمەرگە شکستی هێناوە و پەنای بۆ شەڕی ڕاگەیاندن بردووە
داعش هێرش بۆ سەر چەند میحوەرێکی پێشمەرگە ئەنجام دەدات و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: "لە سەرجەم میحوەرەکان داعش تێکشاوە و ناچار دەستیان کردووە بە هێرشی ڕاگەیاندن و دەرکردنی بەیاننامە لە دژی پێشمەرگە".

حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە داعش هێرشێکی فراوانی بۆ سەر میحوەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی (باشیک، ڕۆژئاوای کەرکووک، بەشیر، قەڵای ڕۆژهەڵات و خازر) هێناوە، لە کاتێکدا داعش دەیەوێت فشار لەسەر هێزی پێشمەرگە زیاد بکات و پێشمەرگەیان کردووە بە ئامانج، چونکە لەوە دڵنیان کە خاڵی سەرەکیی لەناوچوونیان لە میحوەرەکانی پێشمەرگە و بە دەستی پێشمەرگە دەبێت”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەکدارانی داعش لە شەڕەکەدا، مووشەکی مەودا درێژ و چەکی قورسیان بەکارهێناوە، چونکە لەتەواوی شەڕەکان باڵانسی هێز لە بەرژەوەندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دایە و دەترسن لەوەی پێشمەرگە ڕێگای فراوانی مووسڵ بکاتەوە، تا لەوێوە تەواوی داعش لەناو ببرێت. گوتیشی: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشێکی زۆری بارەگا سەرەکییەکانی داعشیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش وای کردووە کە هێزی سەرەکیی داعش بکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە داعش دەستیان داوەتە هێرشی ڕاگەیاندنی و بەیاننامەیان لەدژی پێشمەرگە دەرکردووە".





باسنیوز
Top