بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بی سی ئای یەكەمین سەنتەری خزمەتگوزاریی دەكاتەوە
یەكەمین پیشانگە و سەنتەری خزمەتگوزاریی كڕیاران لە عێراق دەكاتەوە
هەولێر: 28-4-2016: بە سەرپەرشتیی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ەلید قەزاز كونسوڵی ئورنی لە كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و دەزگاكانی راگەیاندن، گرووپی بی سی ئای بریكاری سەرەكیی ئامێرەكانی مۆبایلی سامسونگ لە عێراق ئاهەنگی گێرا بە بۆنەی كردنەوەی یەكەمین پیشانگە و سەنتەری خزمەتگوزاریی كڕیاران لە هەولێر.
سەرەتا بەخێرهاتنی میوانەكان كرا و كورتەیەك لەسەر خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیا باس كرا و لە رێگەی راكێشانی ئاشكرا چەندین دیاری بەسەر ئامادەبووان دابەش كرا.
دەربارەی ئەمە مەنسوور بیتار بەِڕێوەبەری بازاڕكاریی كۆمپانیا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دوا و گوتی: كردنەوەی ئەم پیشانگە و سەنتەری خزمەتگوزارییە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكارییەكانە بۆ كڕیاران لە ناویاندا فرۆشتنی راستەوخۆی ئامێرەكانی مۆبایلی سامسونگە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دوای فرۆشتنی وەك چاككردنەوەی تێدایە بە سەرپەرشتیی كارمەندان و ئەندازیارانی كۆمپانیا كە لێهاتوون لە كارەكانیان.
بیتار هەروەها گوتی: چالاكییەكانمان لە سەرانسەری عێراقدا لە ماوەی نزیكەی شەش مانگە دەست پێكردووە و ئێستا لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك و بەغدا فرۆشتنەكانمان دەست پێكردووە و لەم نزیكانە لە بەغداش پیشانگەیەكی هاوشَێوە دەكەینەوە.
جێی باسە گرووپی بی سی ئای كۆمپانیای باڵادەستە لە بواری تەكنۆلۆژیا و زانیاری لە ساڵی 1995 دەستی بەكارەكانی كردووە و ئێستا بریكاری فەرمیی ئامێرەكانی مۆبایلی سامسونگە لە عێراق و تاكە بریكاری هەمان ئامێرە لە وڵاتانی ئوردن و فەڵەستین.
