لە میحوەری باشیک پێشمەرگە هێرشێکی فراوانی داعش تێکدەشکێنێت

لە میحوەری باشیک پێشمەرگە هێرشێکی فراوانی داعش تێکدەشکێنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی فراوانی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش تێکدەشکێنن.



سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، چەکدارانی داعش لە میحوەری باشیک هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر پێشمەرگە کردووە، بەڵام تووشی شکستێکی گەورە بوونەتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، وێڕای بەرەنگاریی هێزەکانی پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش چەکدارانی داعشیان بۆردومان کردووە و هێرشەکە شکستی هێناوە.



بەهۆی هێرشەکەوە، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون و تاوەکو ئیستاش هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.



باشیک شارەدێیەکی سەر بە پارزگای نەینەوا و دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ و دانیشتووانەکەی زۆربەیان لە پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی و مەسیحین.








باسنیوز
Top