پێشمەرگە هێرش دەکاتە سەر گوندی بەشیر
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکەی پێشمەرگە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016 دەستی پێکردووە و هەوڵ دەدرێت گوندەکانی دەوروبەری گوندی بەشیر رزگار بکرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە گوندی ئەلبوفەرەج لە دەوروبەری بەشیر رزگار بکەنەوە.
گوندی بەشیر، گوندێکی تورکماننشینە و دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکراوە.
لەو کاتەوەی لە ساڵی 2014ـەوە داگیر کراوە، چەندین جار میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە بە مەبەستی رزگارکردنەوەی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و دوای ھەرەسھێنانی سوپای عێراق، بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکرا.
باسنیوز
