حه‌شدی شه‌عبی داوای ڕێگه‌گرتن له كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردی ده‌كات
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى تیمى پهیامنیرانى (كوردستان 24) له خورماتوو ڕاگه‌یاند: "ڕێككه‌وتنی (27-4-2016)دواى هاتنى شاندێكی حه‌شدى شه‌عبى بۆ خورماتوو به‌مه‌به‌ستى ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه و حیزبه كوردییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى خورماتوو ئه‌و شانده داواى له هێزه ئه‌منییه‌كانى خورماتوو كردووه نه‌هێڵن تیمى پهیامنیرانى (كوردستان 24) بێنه ناو خورماتوو به‌مه‌به‌ستى ڕوماڵكردنى هه‌واڵه‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌یه".
گوتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه‌مان له گه‌ڵ قایمقامى خورماتوو وه‌كو سه‌رۆكى ئیداره‌ى شارۆچكه‌كه كردووه كه ئایا هاتنى ئێمه بۆ نێو شارۆچكه‌كه قه‌ده‌غه‌یه له وه‌ڵامدا گوتى (نه‌خێر ئێوه‌ش ده‌توانن وه‌كو كه‌ناڵه‌كانى دیكه بێنه خورماتوو و كاروچالاكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبده‌ن و ئێمه وه‌كو قایمقامیه‌تى خورماتوو ڕێگریتان لێناكه‌ین)".
