كوردانی دوزخورماتوو ئاواره‌ى سنووره‌كانى گه‌رمیان ده‌بن
بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند "نزیكه‌ی 225 خێزان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی خورماتووه‌وه په‌نایان بۆ ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان هێناوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه 187 له‌و خێزانانه له ناحیه‌ی نه‌وجولی سنووری قه‌زای كفری نیشته‌جێ بوون و ئه‌وانی دیكه‌ش له قه‌زای كه‌لار وناحیه‌ی ڕزگاری.
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه كه دێنه ناوچه‌كه لای خزم و كه‌سوكار و ناسیاوان ده‌مێننه‌وه و خۆیان لای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆمار ناكه‌ن.
گوتیشی "ئێستە له ڕێی نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیانه‌وه سه‌رقاڵى تۆماركردنی هه‌موویانین".
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه داوایان له هه‌موو ئاژانسه‌كانی سه‌ر به یوئێن و ئاژانسه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دیكه‌ش كردووه به‌په‌له به‌هانای ئه‌م خێزانانه‌وه بچن و ئه‌وانیش به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی داواكارییه‌كانیان داوه‌تەوە.
گوتیشی "خۆمان بۆ خراپتریش ئاماده كردووه و هه‌موو ڕێوشوێنێكی جێكردنه‌وه‌ی 1000 خێزان له هه‌ردوو كامپی قۆره‌توو و تازه‌دێ گیراوه‌ته‌به‌ر".
