فهرماندهییهكی پێشمهرگه دیواری كۆنكریتی له نێوان كوردستان و موسل دروست دهكهین
حەمیدی ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیکی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ڕایگەیاند: “بیر لەوە دەکرێتەوە کە ئەو بیرۆکە فراوان بکرێت و سنووری کوردستان بە ڕووی موسڵ و چەندین ناوچەی دیکە بکرێتە دیواری کۆنکرێتی، لە ڕێگای ئەو دیوارەوە کار بکرێت بۆ ئەوەی سنووری کوردستان دیاری بکرێت و ڕێگا نەدرێت باڵندەش بەبێ فەرمانی پێشمەرگە بە کوردستاندا بێت، چونکە ئەزموونی تاڵمان لەبەردەم دایە، بە تایبەتی دوای شەڕی داعش”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تاکوو ئێستا، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ئەو ھەنگاوە نەنراوە، بەڵام لە داھاتوو بەرنامەی کاریان دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ھەر پارچەیەکی بەربەستە کۆنکرێتییەکان، ١٨ تەن دەبێت و لە قۆناغی دووەمیشدا ژمارەیەک قەڵا لەو ناوچە سنوورییانە دروست دەکرێن و پێداویستیی بەرگریی تەواویان تێدا جێگیر دەکرێت.
