لە توڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پەیجێک بە ناوی ئاژانسی پارتی نیوز کە لینکەکەی لەخوارەوە دانراوە، نووسینی دوور لە ڕوانگا و ئەخلاقیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی، بڵاودەکاتەوە. بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک ئاگادار بکەین کەوا ئەو پەیجە هیچ پەیوەندی بە کەسایەتی و ئۆرگانەکانی ڕۆشنگەریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نیە و پۆست و وێنە و بڵاوكراوەكانی بە هیچ شێوەیەك تەعبیر لە سیاسەتی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات.
سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەمەی خوارەوە لینكی پەیچەكەیە.
https://www.facebook.com/PDKNews/