بەوێنە.. فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق لە دژی بڕیارێکی عەبادی مان دەگرن
بەپێی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراقی دا، بەهۆی ”پابەند نەبوونی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندان“.
رۆژی پێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016، هەموو فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق دەستیان بە مان گرتن کرد و داوای گەڕاندنەوەی مووچە بڕاوەکانیان دەکەن.
پێشتر پەرلەمان داوای لە وەزارەتی دارایی کردبوو، کە رەزامەندیی بدات لەسەر گەڕاندنەوەی پارە زیادەکان لە ماوەی سێ ساڵ، بەڵام وەزارەتی دارایی رەتی کردەوە و رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنەوەی پارەکە لە ماوەی ساڵێک دا.
دواتر حەیدەر عەبادی رەزامەندیی دا لەسەر وەرگرتنەوەی پارەکە لەماوەی دوو ساڵدا و سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانیش بە هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەران دادەنێت، چونکە هاوشێوەی دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەی عێراق (سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، مووچەی فەرمانبەرانی کەم نەکردووەتەوە.
باسنيوز
