توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام ده‌دات
"یه‌نی شه‌فه‌ق" كه رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی توركیایه، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه كه توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له‌سه‌ر سنوور دژی داعش ئه‌نجام بدات.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا داعش له رۆژهه‌ڵاتی عه‌زاز دوور ده‌خه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به درێژایی 8 كیلۆمه‌تر له جه‌رابلوسیش دووری ده‌خه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر شاری كیلیس كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ شه‌ڕی داعش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هاوكاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا ده‌كه‌ن دژی داعش.
هه‌روه‌ها توركیا به‌هه‌موو چه‌كێكی قورسه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌دات، چونكه مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر شاری كیلیس رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه.
باسنيوز
