پەخشی دوو كەناڵی كوردی لە خورماتوو قەدەخە دەكرێ
ڕۆكان جاف به‌رپرسى نووسینگه‌ى ئێن ئاڕ تى له كه‌ركوك بە(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ڕوماڵێكى ڕاسته‌وخۆمان له قه‌زاى دووز خورماتوو ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به دۆخى قه‌زاكه، دوابه‌دواى ڕاسته‌وخۆكه ئۆتۆمبێلى ئێس ئێن جییه‌كەمان و هه‌شت كارمه‌ندى كه‌ناڵه‌كه‌مان ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى خورماتووه‌وه و تا ئێستە ئازاد نه‌كراون".
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ئێن ئاڕ تى گوتیشى "من خۆم حه‌شار دا و ده‌ستگیر نه‌كرام و ئێستەش داوا ده‌كه‌ن خۆم راده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى خورماتوو بكه‌م ئه‌گه‌ر نا كارمه‌نده‌كان ئازاد ناكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ روماڵكردن له كه‌ناڵى كوردستان 24 له قه‌زاى خورماتوو قه‌ده‌خه كرا.
