فازڵ میرانی: تێبینیمان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه‌

 فازڵ میرانی: تێبینیمان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه‌
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ تێبینیمان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشتری نێوان یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بووه‌ به‌ڵام ئێستاش نەچووە دەكرێت رێككەوتنێكی كۆنكرێتی بكرێت.

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی خورماتوو بۆ (كوردستان 24) گوتی: "ئەو شەڕە شەڕێكی نەخوازراوە ئێمە نفوزی حەشدی شەعبیمان لە قوڵایی كوردستان پێ باش نییە پێشتریش ھەمان رامان ھەبووە، ئومێد دەكەین بگەنە رێككەوتنێك كە خەڵكی خورماتوو بە كورد و توركمان و عەرەبەوە لە ئارامیدابن، ھەروەھا حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەرچێت".

گوتیشی: "له‌بارەی رەوشی خورماتوو لەگەڵ یەكێتی لەسەر خەت بووینە و ھێزی پێشمەرگە چووەتە خورماتوو، خۆ ھەموومان ناچین كە كاك مەحموود سەنگاوی و شێخ جەعفەر و كاك دكتۆر نەجمەدین، لەوێ بن مانای ئەوەیە ئێمە لەوێین".


میرانی زیاتر گوتی: "رێككەوتنی پێشتری برادەرانی یەكێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی ھەر ئەوە بووە، كە لە خورماتوو بچنەدەرەوە، سەرەڕای تێبینیمان لەسەر ئەو رێككەوتنانە ئێستاش نەچووە دەكرێت رێككەوتنێكی كۆنكرێتی بكرێت، خەڵكی خورماتوو بە ھەموو پێكھاتەكەیەوە ئەم بارودۆخە نەبنەوە كە لە چەند رۆژی رابردوو روویدا".



(كوردستان 24)
Top