به‌هۆی تاتۆیهكهوه پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد
نه‌قیب هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 16ی نیسانی 2016 رووداوێكی دزیكردن له قه‌زای خه‌بات رووده‌دات و دواتر خاوه‌نی دووكانه‌كه له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار ده‌كات كه دزییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كامێرای چاودێری له نێو دووكانه‌كه‌دا هه‌بووه، ده‌ستی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركه‌وتووه كه تاتۆیه‌كی له‌سه‌ر بووه و به‌هۆی ئه‌و تاتۆیهوه تۆمه‌تباره‌كه ناسراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه "دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و كه‌لوپه‌له دزراوه‌كانیش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام له ئێستادا له قه‌زای خه‌بات نیشته‌جێیه و هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر بووه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌گۆێره‌ی ماده‌ی 443 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه".
