3 سەرۆك شارەوانی لە دهۆك دەستگیر دەكرێن
هێمن سلێمان رائیدی مافپەروەر ئاشكرای كرد بڕیاری دەستبەسەركردنەكان لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوە لە دەستپاكی دهۆك دەرچووە، ئەویش بەگوێرەی بەندەكانی (۳۱٦ ، ۳۰۷، ۳٤۰)ی یاسای سزای عێراقی.
گوتیشى دوای دەركردنی بڕیارەكە، دەمودەست لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك تۆمەتبارەكان دەستگیر كران.
سەرچاوەیەكی ئاگەداریش ئاشكرای كرد كە ئەو 9 كەسە لەسەر گەندەڵی دەستگیر كراون، سێ كەسیش لەنێو ئەوانە سەرۆكی شارەوانییەكانی سەر بەپارێزگای دهۆكن.
پێشتریش ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بانك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستبەسەر كراون.
