شه‌ڕ له خورماتوو ده‌ستیپێكرده‌وه
محمد فایه‌ق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قه‌زای خورماتوو راگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا كه‌تیبه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن كردووه و به‌وهۆیه‌وه پۆلیسێك شه‌هیدبووه نهقبێكی پۆلیسیش برینداربووه كه هه‌ردووكیان عه‌ره‌بی سونه‌ن و دوو پۆلیسی تریش برینداربوون كه توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی قایمقامیه‌ت روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و پۆلیسانه‌ی شه‌هید و برینداربوون به گوله‌ی چه‌كدارانی كه‌تیبه‌ی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدو برینداربوون و سه‌ر به پۆلیسی كاره‌بای خورماتووبون، له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیاندا كه‌وتونه‌ته نێوان ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
ئه‌مڕۆش مه‌سعود بارزانی له‌میانه‌ی په‌یامێكیدا داوای لە بەرپرسانی هەرێم و فەرماندەكانی پێشمەرگە له‌خورماتوو كرد كە لەگەڵ "ئاقڵمەندانی" ناو حەشد، ئەوانەی كە دژی فیتنەن بكەونە دیالۆگ و راوێژ، بۆ ئەوەی رێگە لەو كەسانە بگرن كە دەیانەوی ئاگری شەڕ و فیتنە هەڵگیرسێنن و ئاسوودەیی خەڵك و پێكهاتەكانی ناوچەكە بشێوێنن.
بارزانی جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویستە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرگری لە خەڵكی ناوچەكە بكات و رێگەیش لە هەموو دەستدریژییەك بۆ سەر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان و دانیشتوانی خوورماتوو بگرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و شه‌ڕه له نێوان كوردانی قه‌زای خورماتوو و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا، ئه‌وه‌ش دوای 16 كاتژمێر له نه‌مانی ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولادا كه له سێ ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕی قورس له‌نێوانیاندا روویدا.
