ئه‌نه‌كه‌سه: داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕۆژئاوا له‌و قه‌یرانه‌ی په‌یه‌ده خوڵقاندوویه‌تی ده‌رباز بكات
(د. كاوه ئازیزی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''(سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌یكات، له رابردوودا زۆر شتی بۆ رۆژئاوا كردووه، به‌ڵام په‌یه‌ده له‌ژێر كاریگه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه كار ده‌كات، ده‌یانه‌وێت ڕێگری له‌و هاوكاریانه بكات و دژی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، بۆیه دووباره داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه، ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ده‌ربازبوونی كوردستانی ڕۆژئاوا له‌و قه‌یرانه.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه، گوتیشی: ''هیچ كه‌سولایه‌نێك ددان به په‌یه‌ده‌دا نانێ و كه‌س ئه‌وان قه‌بووڵ ناكات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وان داروده‌سته‌یه‌كی ڕژێمی سووریانه و ده‌یانه‌وێت ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كه نه‌مێنین و، ئه‌وان خۆیان ببنه پاڵه‌وان، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژه خه‌ڵكی ئێمه دژی په‌یه‌ده ده‌وه‌ستنه‌وه، لێناگه‌ڕێن ئه‌وان چی دیكه حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن.''
