پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا لەنێو پەرلەمانی عێراق ئاژاوە درووست دەکەن
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “ئێستا ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی چوونەتە هۆڵی پەرلەمانەوە 172 پەرلەمانتارە و کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەستی پێکردووە و دانیشتنەکەش ئاساییە”. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێستا گفتوگۆ لەسەر ماددەی یەکەمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دەکرێت کە گفتوگۆ لەسەر لەکار لادانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت. گوتیشی: “چاوەڕوانی هاتنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکوومەت پێشکەش بکات".
ئەو ئەندامەی کوردەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا دەیانەویت ئاژاوە دروست بکەن و مۆبایلەکانیان دەرهێناوە و وێنەی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرن کە لەناو هۆڵی کۆبوونەوەکە دان، بۆ ئەوەی بڵاوی بکەنەوە، گوایە ئەمانە لەبەرەی خەڵک نین.
باسنیوز
