زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی کارت لە هەولێر تاپۆ كران

زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی کارت لە هەولێر تاپۆ كران
بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا تاپۆکردنی زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی کارتی لە سنووری شارەوانی هەولێر راگەیاند.

لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 24-4-2016 راشیگەیاند "زەوییەکان دەکەوێتە کەرتی باغل و منارە، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بە خاوەنی زەوییەکان دەدرێت".

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانیەکەدا سامان محەممەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، هاونیشتمانیانیان لە 27ی ئەم مانگەوە دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەی تۆمارکردنی پارچە زەوییەکانیان.

زەوییە کارتەکانی دەورووبەری هەولێر دابەشکراون بۆ سەر شەش کەرت، لەماوەی دوو ساڵی رابردووش نزیکەی 60 هەزار زەوی تاپۆکراون ، ئەو زەویانەشی ماون کاریان لەسەر دەکرێت و لە داهاتوودا تاپۆ دەکرێن.
Top