باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا به‌مشێوه‌یه باس له رووداوه‌كانی خورماتوو ده‌كات
لاپه‌ره‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عیراق له باره‌ی رووداوه‌كانی قه‌زای خورماتوه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تییداهاتووه، "ئه‌وه‌ی له قه‌زای خورماتوو روویدا كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه كونسڵخانه‌ی به‌ریتانیا له عیراق جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕێزی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له عیراقدا.
ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌بێت به‌هۆی هێرشكردنی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دروستبووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه و هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌كیشان به‌دیل گیران.
