هەشت پێشمەرگەی گەمارۆدراو لە خورماتوو ئازاد كران

هەشت پێشمەرگەی گەمارۆدراو لە خورماتوو ئازاد كران
كەمێك پێش ئێستا هەشت پێشمەرگە لە نزیك بارەگای كۆمەڵی ئیسلامی گەمارۆدرابوون، ئازاد كران.

دوای ئەوەی چەند پێشمەرگەیەک، کە برینداریشیان لەنێودابوو لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی گەمارۆ درابوون، لەلایەن هێزێکی کۆماندۆی پێشمەرگەوە لەدەست چەکدارانی حەشدی شەعبی ئازاد کران.

عەمید سیروان: "لەلایەن قایمقامیەت و کاک ئاکام بەرپرسی هێزە رەشەکە، کە هێزی تایبەتی شێخ جەعفەرە، فەرمانمان پێکرا بۆ ئەوەی بەهانای پێشمەرگە گەمارۆدراوەکانەوە بچین و کارەکەشمان ئەنجامدا".

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو:"ئاگربەستەکەی رۆژی یەکشەممە 24-4-2016 واژۆ کرا تەنیا 20 بۆ 22 کاژێر بەردەوام بوو. بەڵام لە چەند شوێنێکەوە حەشدی شەعبی خرووقاتیان دەستپێکرد. ژمارەیەک پێشمەرگە گەمارۆ درابوون، بەڵام بە پشتیوانی هێزەکانی شێخ جەعفەر توانرا پێشمەرگە گەمارۆدراوەکان رزگار بكرێن. کە لە هەموو لایەک گەمارۆدرابوون، 3 برینداریان هەبوو، بەڵام دوای کاژێرێک مقاوەمە کرن توانرا رزگار بکرێن".

بەپێی زانیارییەكان ئەو پێشمەرگانە نزیكەی دوو كاژێر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە گەمارۆدرابوون، بەڵام بە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە توانراوە ئازاد بكرێن.
Top