بە نووسراو.. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک دینار بۆ گەڕەکێکی کۆیە تەرخان دەکات
بەپێی بڕیاری ژمارە (354)ی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، کە بە واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز دەرکراوە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، لە لایەن ئەنجومەنەکەوە بڕی یهك ملیار دینار لە داهات و پارەی پرۆسەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژهی قیڕتاوكردنی ڕێگەی (40) مەتریی گەڕەکی فیدڕاڵ لە کۆیە (ڕێگەی کۆیە - تەقتەق) تەرخان کراوە، کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرابوو.
لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گازدا هاتووە، خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان دەبێت و هیچ وەزارەت و لایەنێکی نەبەستراو بە وەزارەت، مافی گۆڕانکاریی پڕۆژە و هیچ کام لە بڕگەکانی نییە و بوار نادرێت بۆ مەبەستی پڕۆژەی دیکە خەرج بکرێت.
